زێی لە زمان بڕیوە.
زێ: ڕووبار یان ئاوی گەورە (فەرهەنگی خاڵ) لەناو دەمدا زمان هەیە و بەسرووشت بەردەوام تەڕە، ئەو کەسانەی کە کۆتایی بەژیانیان دێت و دەمرن، ئیتر دەم و زمانیان وشک دەبێتەوە، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە هەموو هیوایەکی لە ژیانی خۆی بڕیبێ، نائومێد و سەرگەردان لە کوچی ماڵدا دانیشتبێت. [1]