ژن بە بەڵێن ئەدرێ بە شوو.
لە کوردەواردا پیاوی مەرد لەسەر بابەتێک بەڵینبدا گەر لە ملیشی بدرێت پاشگەزنابێتەوە، واتە: پەیمان و بەڵێن پێوانەیەکی نەریتیی باڵایە بۆ دیاریکردنی ئاستی مەردیی پیاو، واتە: کاتێک بنەماڵەیەک بەڵێنی خزمایەتی لەگەڵ بنەماڵەیەکی تردادەدەن، بەڵێنەکەیان دەبەنەسەر. پەندەکە واتە: کە بەڵێن درا، پاشگەزبوونەوەی نییە.[1]