ژن کە توڕە بوو، ئەو گۆزەیەی پڕیەتی لە نهێنی، ئەیشکێنێ.
گۆزە: دەفرێکی گڵینی دەسکداری سوورکراوەیە، ئاوی تێدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ) لە خێزاندا پێگەی ژن لە ئاستێکدایە کە پارێزەری نهێنی پیاوە، وەک گۆزەیەک هەموو پەنهانەکانی تیا حەشاردراوە، کاتێک پەیوەندی ژن و پیاو تێکدەچێت، گۆزەی نهێنی دەشکێت. پەندەکە واتە: کاتێک ژن توڕە بوو، خراپ پیاوەکەی دەشکێنێ.[1]