کڵاشی دۆمە.
دۆم: تیرەیەکی کڵاشچنن لەناو کورداندا، کڵاش: پێڵاوێکە ژێرەکەی پەڕۆیە و سەرەکەشی لە دەزوو یان بەن دەچنرێت، ئەو کڵاشانە پێی ڕاست و چەپی نییە و چۆن ڕێک بکەوێت لە پێ دەکرێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی بێ هەڵوێست و بێ بار هەر ڕۆژەی لەلایەک بێت بەتەوسەوە پێی دەوترێت: کڵاشی دۆمە.[1]