مێردی پاشی، وەکی جاشی
وتراویشە: ئەوەل تەخت و ئەوەل بەخت، ئەو ژنانەی بە هۆکارێکی سادە و ساکار لە مێردەکانیان جیادەبنەوە و دواتر شوویەکی تر دەکەن و خاسیەت و ئەدگار و ڕەوشتی مێردی دووەم وەکوو مێردی یەکەم باش نابێت، شێوەی جاشکۆڵەیە و بۆ بارهێنان و بارکردن و پێداویستییەکانی ژیان بردنە سەر ناگونجێت، بۆیە بۆ ئەو جۆرە شووکردنەوەیە ژنان لەبەرخۆیانەوە دەڵێن: مێردی پاشی، وەکی جاشی.[1]