بەغاردان نییە بەخودایه
ژیان و گوزەران پێویستی بە هەوڵ و تێکۆشانە، هەندێک لە مرۆڤەکان زیاد لە پێویست خۆیان بۆ ژیان دەکوژن و هیلاک و ماندوو دەبن، کەچی هەر ڕزق و ڕۆژوویان کەمە، خەڵکانێکیش لێرەولەوێ بەئاسایی دەیگوزەرێنن و بارودۆخیشیان خراپ نییە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ پەیدابوونی ڕزق و ڕۆژوو و هەبوونی وتراوە: بەغاردان نییە، بەخودایە.[1]