شەیتان ناوبژیوانتان بێت
شەیتان یان ئەهریمەن بوونەوەرێکی هەڵخەڵەتێنەر و فریودەرە، کاری چاکەی لێ ناوەشێتەوە، هێمای خراپەکارییە، ناوبژیوانیش بۆ دادوەری و جێبەجێکردنی یاسا هو ڕێسایە، ئینجا ئەگەر دوو کەسی زۆرزان و ساختەچی و کڵاوچی لە یەکتری نزیک بکەونەوە ئەوا بە گاڵتەوە دەوترێت: شەیتان ناوبژیوانتان بێت. [1]