یەکێتی نیشتمانی نیگەرانە لە ڕێککەوتنەکەی بەغدا و دەوحە، بۆ ئەو مەبەستەش
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی داوای کۆبوونەوە لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە.
دوای ئەوەی محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕێککەوتنێکی لە بواری گاز لەگەڵ قەتەر ئەنجامداوە و ڕێککەوتنەکەش کێڵگە گازییەکانی سنووری
سلێمانیسلێمانییش دەگرێتەوە یەکێتی نیگەران بووە.
نیگەرانییەکەی یەکێتی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، کە سوودانی نەگەڕاوەتەوە بۆ بەرپرسانی هەرێم و یەکێتی و ڕێککەوتنەکەی بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەنجامداوە و وردەکارییەکەشی دیارنییە.
بەهۆی نیگەرانییەکانەوە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی بە فەرمی داوای لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە، بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدەن و لەو بارەوە ڕوونکردنەوەی پێبدەن.
[1]