سەرەڕاى هەڵوەشانەوەى پەڕڵەمانى کوردستان، بەڵام هێشتا سەرۆک و بەشێک لە پەڕڵەمانتاران کار دەکەن و سەرجەم فراکسیۆنەکانیش نەسریەى ئەو مانگەیان وەرگرتووە.
سەرەڕاى ئەوەى لە ڕێکەوتی
31-05-202331-05-2023، دادگاى فیدڕاڵى ئێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەى پەڕڵەمانى کوردستان، بەڵام تاوەکوو ئێستا سەرۆکى پەڕڵەمان و بەشێک لە فراکسیۆنەکان کار دەکەن و چاوەڕێى هەڵوێستى سیاسى حزبەکەیان لەوبارەیەوە دەکەن.
سەرەڕاى هەڵوەشانەوەى پەڕڵەمان کوردستان، بەڵام هێشتا بودجە و نەسریەى پەڕڵەمانى کوردستان لەلایەن وەزارەتى دارایى و ئابووریەوە نەبڕدراوە بۆ ئەو مانگەش هەریەک لە
ڕێواز فایەقڕێواز فایەق، سەرۆکى پەڕڵەمان و
هێمن هەورامىهێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەڕڵەمان و مونا قەهوەچى، سکرتێرى پەڕڵەمانى کوردستان لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکانى پەڕڵەمانى کوردستان نەسریەیان وەرگرتووە.
تاوەکوو ئێستا
22-06-202322-06-2023 پەڕڵەمانتارانى پەڕڵەمانى کوردستان هیچ نووسراوێکى خانەنشینیان بۆ نەکراوە و چاوەڕێ دەکرێت هاوشێوەى مانگەکانى پێشووتر مووچەى مانگى ئایاریش بچێتە سەر هەژمارەکانیان.
[1]