ژن وەک هەنگە، یا هەنگوینت ئەداتێ یا پێتەوەئەدا.
هەنگ هەنگوین درووستدەکات، لەگەڵ ئەوەدا چزووی بۆ پێوەدان هەیە، گەر هێرشی بکرێتەسەر لەگەڵ یەکەم پێوەداندا بۆخۆشی دەمرێت، چەندە تامی هەنگوین خۆشە، پێوەدانی هەنگ ناخۆشە، ئافرەتیش لە ماڵدا چەندە کەڵکی پیاو دەگرێت، گەر کێشەی هەبێت، وەک هەنگ بە پیاوەوە دەدات. پەندەکە واتە: ئافرەت ئێشیشی هەیە و نۆشیشی هەیە.[1]