ژنێ مێردە کردی سەنگی، هەموو عالەم نایکا لەنگی.
عالەم: خەڵک. لە کۆمەڵگەدا ژنان دەورونەخشیان هەیە، لە سەرخستن یان نەویکردنی کەسایەتی پیاو، واتە: دەتوانن کەسایەتی مێردەکانیان بگەیەننە ئەستێکی باڵا و بەجورێک پشتیووانیان بکەن کە کەس نەتوانی خراپەیان بڵیت، پەندەکە واتە: پیاوێک ژنەکەی بەشێوەیەکی سەنگین و قوورس لە کۆمەڵگەدا پیشانی بدا، کەس نەتوانێ نەنگی دەربخا.[1]