مێشکی کەفی کرد.
وتراویشە: دەماری جووت بوو، کەف شیکی سپی بەربادە بەهۆکارێکەوە لەسەر شتە شلەکاندا درووست دەبێت لە دۆخی کوڵان بێت یان ساردیدا، بەڵام ئەوەی لەو ئیدیۆمەدا هاتووە کەفێکە لە ئەنجامی گەرم بوون و کوڵاندا دەکەوێتە سەرەوە، مێشک کە گەرم بوو کەف دەکات و مرۆڤەکە هەڵەیەک یان کەتنێک یان کارێکی نەخوازراوانەی وەکوو لێدان و کوشتن ئەنجامدەدات، بۆ ئەمەش کورد وتویەتی: مێشکی کەفی کرد.[1]