چلەوانه
چل ڕۆژ لە کوردیدا دەژمێردرێت دەوترێت: چلە، چل ڕۆژی ناوەڕاستی زستان و هاوین، خوداپەرستی و خەڵوەت، بە ڕۆیشتنی چل ڕۆژ بەسەر کۆچی دوایی مرۆڤ دەوترێت: چلەی ماتەمینی، لەناو ژنانیشدا دەوترێت: چلەی نەچووە یان چلەوانە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم، لە کوردەوارییدا بەو ژنانەی کە هێشتا چل ڕۆژ بەسەر منداڵبوونیان نەچووە و چلەشۆریان نەکردووە دەوترێت: چلەوانە.[1]