ژنێ بمرێ، ژنخوشک لەجێی بێ.
لە کوردەواردا پەیوەیندی کۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵە بەهۆی ژنخوازییەوە زۆرجار دەگاتە ئاستێکی باڵا، بە هەر هۆکارێک کاتێک ژنی پیاوێک بمرێت و منداڵی بەسەردا کەوتبێت، کەسووکاری ژنی مردوو ئارەزوو دەکەن لەبەر منداڵکەکان، ژنخوشک مێرد بە زاواکەیان بکاتەوە. پەندەکە مەبەستی جۆرێک لە درێژە پێدانی خزمایەتییە لەنێوان بنەماڵەکاندا. [1]