ژنێکم ئەوێ ژنانە، پێستە بکا بە هەمانە.
پێستە: مەبەست لە کەوڵی خۆشکراوی جەستەی ئاژەڵە، هەنبانە: بەو تورەکەیە دەوترێت کە کاڵا و کەلوپەلی تێدەکرێت، لە ژیاندا هەندێک کەس هەیە، دەستڕەنگین و کارامەن لە ئیش و کاردا، چەندین کاڵا و شتی بەهادار درووستدەکەن، پەندەکە بە ژنی کارزان و دەستڕەنگین ئەوترێ.[1]