ژیان بێ ئەرک و ئازار، سوودی نییە.
پەیداکردنی ماڵ و سامان لە ژیاندا کاتێک بەهادارە کە ماندووبوون و کورد وتەنی ئارەق ڕشتنی تێکەوتبێت، سامانێک بەو شێوەیە پەیدابووبیت، هەم نرخ و هەم بەهای هەیە، بەڵام کەسانێک بە فڕوفێڵ و تەڵەکەبازیی یان ماستاوچێتی سامانیان پێکەوەنابێت، بێبەهایە. پەندەکە واتە: هەر چی بە ئارەقی ناوچەوان پەیدابکرێ، چێژی لێدەبینرێ.[1]