ژیانی گولەمەرگییە.
گولەمەرگیی: مەبەست لە ژیانێکە کە نزیک لە مەرگە، واتە: ئەو جۆرە بەناو ژیان، لەگەڵ مردندا شتێکی کەمی جیاوازە. دەسەڵاتی چینایەتی لە کۆمەڵگەدا مرۆڤەکانی بۆ سەردەست و ژێردەست دابەشکردووە، چینی ژێردەست چەوساوە و زەحمەتکێشن، هەندێکیان ئاستی گوزەرانیان گولەمەرگییە، ئیدیۆمەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە ژیانی پڕ ناخۆشی هەبێت. [1]