ناونیشانی بابەت: ڕێکخراوی دەهۆڵ بە ناوی کوردستانەوە بەشداریی فێستیڤاڵی پەنابەران لە بەریتانیا دەکات
لە فێستیڤاڵی هەفتەی پەنابەران لە بەریتانیا گرووپێکی کوردی بەفەرمی بانگهێشت کروان و بەشدار دەبن.
لەو بارەیەوە،
زیرەک ژێدارزیرەک ژێدار، سەرۆکی ڕێکخراوی دەهۆڵ لە بەریتانیا، ڕایگەیاند: بەفەرمی لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی بێرمینگهامەوە بانگهێشت کراوین و وەک گرووپی کوردی بەشدار دەبین لە فێستیڤاڵی هەفتەی پەنابەران لە بەریتانیا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە فێستیڤاڵەکە لە 16ی ئەم مانگەوە دەستی پێ کردووە و تاکوو 24ی مانگ بەردەوام دەبێت و چالاکییەکان لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی هەفتەی پەنابەران لە سەرتانسەری وڵاتی بەریتانیا بەڕێوە دەبرێن و کولتوورە جیاوازەکان نمایش دەکرێن بە شێوازی جۆراوجۆرەوە.
بۆ ئەمساڵیش کوردستان وەک قەوارەیەکی سەربەخۆ بەشدارە و لە ڕێگەی میوزیک و گۆرانی و جلوبەرگ و شایی و هەڵپەڕکێوە بە شێوەیەکی فرەوان کولتوور و مێژووی کۆنی بە یەکەوەژیانی
کوردستانکوردستان نمایش دەکات. لەم نمایشە کولتوورییانەدا زیاتر لە 20 نەتەوەی جیاواز بەشدار دەبن و کوردیش وەک نەتەوەیەکی سەر ئەم زەمینە بە زمان و ئاڵا و جلوبەرگی کوردییەوە بەشدارە بەبێ لکاندنی بە هیچ وڵات و نەتەوەیەکی دیکەوە.
زیرەک ژێدار باسی لەوەش کرد: ڕێکەوتی 24ی حوزەیران لە ناوەڕاستی شاری بێرمینگهام گەورەترین کەرنەڤاڵی نەتەوە جیاوازەکان بەڕێوە دەچێت و گرووپی ڕێکخراوی هونەری دەهۆڵ وەک گرووپێکی سەرەکی بەشدارە و هیوادارم زۆرترین کوردستانیان لەو ڕۆژەدا لەگەڵمان بەشدار بن.
[1]