ئەو سەردانەی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ تورکیا ئەنجامیدا، لە ڕێگەی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەنجامدراوە.
مەسرور بارزانی پەیوەندی بە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کردووە و داوای لێکردووە، دیداری تایبەتی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆمار بۆ ڕێکبخات.
مەسرور بارزانی بەهۆی باشی پەیوەندییەکانی لەگەڵ فیدان لە هەوڵەکەی سەرکەوتوو بووەو توانیویەتی سەردانەکەی بۆ تورکیاو کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجامبدات. [1]