بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو عەزیز گورگۆ ڕەواندوزی
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (عەزیز گورگۆ ئامۆکەیی) ناسراو بە عەزیز گورگۆ ڕەواندوزی، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو (عەزیز گورگۆ ڕەواندوزی) لە بنەماڵەیەکی جوامێری کوردایەتی و برای شەهید حەمەدئەمین گۆرگۆ هاوخەباتی سەرۆک مام جەلال و یەکێک لە ئەستێرە گەشەکانی داستانی مقاوەمەت و تێکۆشان بوو.
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی غەمتانم، خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیە رَاجعُون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=