ناونیشانی بابەت: وانەزانن ئەمریکا زۆر لە خەمی دیموکراسیدایە!
ئامادەکردن: #ئاسۆ عەبدوللەتیف#
بەشار ئەسەدی زیندوکردەوە
بزووتنەوەی تاڵیبانی هێنایەوە مەیدان
ڕاشد غەنوشی و نەهزەی تونسی دورخستەوە
سەرایا و #حەشدی شەعبی# درووست کرد
محەمەد بن سەلمانی کردە میراتگری سوننەکان
سعودیەی خزاندە ناو کەمپی ڕووسیاو ئێران دژی چین
ئەمریکا یاری دەکات، دیموکراسی ناوێ، بەڵکوو شەرڤانی دەوێ، هێزەکانی دەوێ بۆ کۆنترۆڵی دیموکراسی کڵێشەیی، خۆی میلیشیاکانی شیعەی هاندا بۆ درووستکردنی فیرقەو لیواو کەتیبەی بچوک بچوک، بۆ ئەوەی شیعە بێکار نەبن، بۆ ئەوەی خەریکی زانست و ئیمامەتگەریی و زانکۆ و موزیک و مەعریفە نەبن، چەکناس و موشەکناس بن تا فەلەکناس و فەلسەفەناس و ئایینناس و سۆسیۆلۆگ، سوننەکانیشی پەرت کرد بۆڕۆژی خۆی.
بەبەرچاویەوە لەشکرکێشی حەشدو لیواو کەتیبەو میلیشیاکانی سەرایاو قودس و بەدرو عەسائبی ئەهلی ماف دەبینێ و ناردنی موشەکەکانیشیان هەست پێ دەکات بۆ دۆستەکانی بەڵام هەر پێی باشترە لە دەوڵەتی دامەزراوەیی و پایەداریی و حوکمڕانی پتەو و بنەما دەستوورییەکان.
لە دەیان وێسگەی جیاوازدا ئەمریکا چاوپۆشی لێکردون و تەنانەت کۆپی مەرقەدو کەعبەو حیزبوڵای لوبنانیی و ئەنساروڵای حوسی بۆ درووستکردون لە ئێراق، بودجەو پارە بۆ گرووپگەلی حەشدو میلیشیاکان و مەرجەعیەت تەواو خەیاڵییەو هیچ چاودێرییەکی پەڕڵەمانیش بوونی نییەو ناشبێت باسی ئەو دۆخە بکات کە شیعەی ئێراق تێی کەوتووەو ئێراقیان دوچاری دەیان ملیار دۆلار قەرزو کوورتهێنان و تاڵانی و خەزنە بۆشیی کردۆتەوە، حەوزەو مەرجەعیەت و حەشدو میلیشیاکان نەوت و باج و داهاتی ناوخۆیی بە خواستی خۆیان دەبەن و هیچ پەڕڵەمانتارێکیش نییە بڵێ ئەرێ بۆ داهاتی ئەم گرووپانە نابڕن.
ئەم فاکتە بۆ ئەوە نییە بڵێین کوردیش دەبێت بەو فەوزایەدا بڕوات و نەوت بفرۆشێت و گرێبەست نەکات و موراهەنە بە قوتی فەرمانبەرانەوە بکات، نەخێر، دەبێت دەستکاری کۆی ئەو سیستمە ئابوورییە ڕەیعیی و بێسەروبەرە بکرێت و لە سەرچاوەکەوە ڕیفۆرمی تێدا بکرێت و کورد نابێ ئەوەندەش چاوەڕوانی تیۆرە وشکە دیموکراسییەکانی ئەمریکابێت و وابزانن بەئاسانی جێگۆڕکێ بەهێزە کۆنەکان دەکات، هەتا کۆن و نەریتی و داخراوبیت بۆ ئەمریکا باشترە.
=KTML_Bold=ئەمریکا قەڵاکەی دەوێ نەک سوڵتانی قەڵاکە!=KTML_End=
[1]