بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، ڕێکەوتی
26-06-202326-06-2023 نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەڵمانیا بکات، کریستیان هۆفمان، جێگری گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: ئولاف شوڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە بەرلین پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.
جێگری گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا لەبارەی ئەو تەوەرانەی کە گفتوگۆیدان لەبارەوە دەکرێ، ئاماژەی بەوە دا کە باس لە ڕەوشی ناوچەکە دەکرێت، هەروەها باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا دەکەن.
و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵای ئەڵمانیا کۆ دەبێتەوە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 590 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!