لە وەرزی هاوین بەهۆی بەرزیی پلەی گەرمی و تیشکی خۆرەوە پێویستە زیاتر بایەخ بە پێست بدرێت، لە ڕێگەی خۆراکەکانی ئەم وەرزە پارێزگاری لە پێست بکرێت و بە تەندرووستی بمێنێتەوە.
پێنج سەوزەی هاوینە هەیە کە یارمەتیی پاراستنی پێست دەدەن.
1. خەیار
پێست شێداردەکاتەوە و وشکیی پێست ناهێڵێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و دژە ئۆکسان، کە پێست لە تیشکی زیانبەخشی خۆر دەپارێزێت.
2. بیبەر
بیبەری ڕەنگاوڕەنگ، بەهۆی بەرزیی ڕێژەی ڤیتامین C تێیدا، پێست دەپارێزێت، هەروەها کۆلاجین بۆ پێست دابین دەکات، ڕێگری دەکات لە پیربوونی پێست.
3. سپێناغ
ئاسن و ڤیتامین A و E تێدایە لەگەڵ دژە ئۆکسان، پێست دەدرەوشێنێتەوە و بەجوانی دەیهێڵێتەوە.
4. کولەکە
ئەم وەرزە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی کولەکە بخۆیت، ڕێژەیەکی زۆر لە ئاوی تێدایە و پێست شێداردەکاتەوە، هەروەها پێست ڕون و ساف دەکات.
5. گێزەر
تەنیا یارمەتیدەری چاو نییە، بەڵکوو پارێزەری پێستیشە، خانەکان نوێ دەکاتەوە و کونلیەکان بچوک دەکاتەوە، پێست ساف دەکات و ڕێگری دەکات لەوەی خۆر زیان بە پێست بگەیەنێت.
[1]