زۆرینەی خەڵک فڵچەی ددان شتن لە گەرماو دادەنێن پاش بەکارهێنانی، بەڵام پێویستە بزانیت ئەم ڕەفتارە زیانی تەندرووستی هەیە و پێویستە لێی دوربکەویتەوە.
گەرماو یەکێکە لەو شوێنانەی زۆرترین بەکتریای تێدا کۆبوەتەوە، مۆڵگەیە بۆ کۆبوونەوەی بەکتریای زیانبەخش، هەر بۆیە دانانی فڵچەی ددان لەوێ دەبێتە هۆی گواستنەوەی بەکتریاکان بۆ دەم ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەکارهێنانی فڵچەکەتدا.
سوودی فڵچەی ددان ئەوەیە ڕۆژانە دەم و ددان خاوێن بکاتەوە، بەڵام ئەگەر لە شوێنێکی سەرچاوەی بەکتریا هەڵبگیرێت، لەبری سوود زیانی دەبێت.
=KTML_Bold=چۆن فڵچەی ددان هەڵبگیرێت؟=KTML_End=
1. سەرێکی پلاستیکی بەکاربهێنە بۆ داپۆشینی سەری فڵچەکە، بۆ ئەوەی بەکتریای لەسەر کۆنەبێتەوە، بەڵام پێویستە فڵچەکە وشک بێتەوە پاشان سەری پلاستیکی لەسەر دابنێیت.
2. باشترە فڵچەی ددان لە هەمان شوێن نەبێت کە توالێتی لێیە.
3. فڵچەکەت پاش بەکارهێنانی بە تەواوی خاوێن بکەرەوە کە هەویری ددانی پێوە جێنەمێنێت.
4. فڵچەکەت بەدوربگرە لە ماددەی پاککەرەوە. [1]