کاتی نووستن لە دوای کاتژمێر 9ی شەو دەستپێدەکات وە ماوەی نووستن باشترە لە 7 کاتژمێر کەمتر نەبێت، کات و ماوەی نووستن زۆر گرنگە، بەڵام شێوازی ڕاکشان و پاڵکەوتن کە بایەخی پێنادرێت گرنگییەکەی ئەگەر زیاتر نەبێت کەمتر نییە، بەتایبەتی لەو کەسانەی ئازاری لەش و جومگەکان ناهێڵێت بەباشی بنون.
بە تەنیا دانانی سەرینێک (بالیف یا پشتی) وە ڕاخستنی دۆشەکێک و پەتو وە لێفە نووستنێکی ئارام و تەندرووست دەستەبەر نابێت بەڵکوو شێوازی ڕاکشان لەسەر پشت، تەنیشت، جۆری سەرین (بەرز، نزمیا نەرم ڕەق).
=KTML_Bold=شێوازی نووستنی تەندرووست چۆنە؟=KTML_End=
=KTML_Bold=1. سەرین:=KTML_End= باشترە کە بەرزی مامناوەند بێت و ماددەی (پەڕ، یا فۆم) بێت کە جێگای سەر و مل بە قاڵب تیایدا دەربکەوێت، پڕکردنەوەی ژێر بۆشایی مل بە سەرین ڕێگرە لە درووستبوونی کۆڵنج و تەشەنوجی شان و مل لە دوای نووستن.
=KTML_Bold=2. دۆشەک:=KTML_End= وەکوو سەرین باشترە کە لە ماددەیەکی توند و لاستیکی وەکوو فۆم بێت کە زۆر نەرم بێت وەکوو ئیسفنج دەبێتە ناڕێکی ستونی فەقەراتی پشت و درووست بوونی کۆڵنج و ئازاری پشت لە دوای نووستن.
=KTML_Bold=3. ڕاکشان:=KTML_End= لەسەر تەنیشتی ڕاست باشترە چونکە دەبێتە هۆی باشتر بوونی هەناسە و کەمبوونەوەی پرخەپرخ و یا وەستانی هەناسە، هەروەها پەستانی سەر دڵ بەهۆی گەدە درووستنابێت کە لە کاتی ڕاکشان لەسەر لای چەپدا درووست دەبێت، دانانی سەرینێک لەنێوان هەردوو ڕان و ئەژنۆ بەسوودە.
=KTML_Bold=هەندێک شێوازی نووستن لە کاتی ئازاری لەشدا:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. ئازاری پشت:=KTML_End= ئەگەر لەسەر پشت ڕاکشان بێت، دەبێت کە سەرینێک بخاتە ژێر هەردوو ئەژنۆ و سەرینێکی بچوکی تر بخاتە ژێر پشتی.
=KTML_Bold=2. ئازاری مل:=KTML_End= سەرینێکی مامناوەند کە نەرم و لاستیکی بێت و ژێر مل پڕبکاتەوە، یان خاولیەک لول بکرێت و لەژێر مل دابنرێت.
=KTML_Bold=3. ئازاری شان:=KTML_End= نابێت لەسەر ئەو شانەی کە ئازاری هەیە پاڵ بکەویت، لەسەر تەنیشتی ڕادەکشێت کە شانی بە ئازار لەسەرەوە بێت و سەرینێکی بەرز لە بەردەم دادەنرێت تاوەکوو دەست و قۆڵی بخاتە سەر و دەستی ژێرەوە دەخاتە ژێر دەموچاو.
=KTML_Bold=4. ئازاری سوڕی مانگانەی ئافرەت:=KTML_End= وەکوو ئازاری پشت کە سەرینێک بخاتە ژێر هەردوو ئەژنۆ.
=KTML_Bold=5. ئازاری ژێر پێ:=KTML_End= دەبێت هەردوو پێ لە حاڵەتی شل بوونی دەمارەکان بن وە نابێت مەلافە یا پەتو گیربکات لە پێی وە پێی ڕاکێشێت بۆ لای خۆی.
=KTML_Bold=6. پەستانی بەرزی خوێن:=KTML_End= بۆ هێنانە خوارەوەی بەرزی پەستانی خوێن باشترە لەسەر دەم ڕاکشێت بە مەرجێک سەرینێک لەژێر هەردوو شانی وە سەرینێکی تر لەژێر حەوز دابنرێت تاوەکوو سکی ئازاد بێت بۆ هەناسە و گرفتی تەنگە نەفەسی بۆ درووستنەبێت یا دەکرێت لەسەر تەنیشتی ڕاست و کەمێکی بەڕووی دەم ڕاکشێت.
ڕاکشان لەسەر پشت زۆر خراپە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن یان هەیە.
=KTML_Bold=7. قەڵەوی و دڵەکزێ و تەنگەنەفەسی:=KTML_End= نووستن لەسەر شێوازی نیوە ڕاکشان وەکوو لە کاتی کوشنی ئۆتۆمۆبێل نزم دەکرێت وە لەسەر تەنیشت بە بەرزکردنەوەی شوێنی پشت. [1]