سیر وەکوو خۆراکی مرۆڤ لە شارستانیە کۆنەکانی وەکوو میسر بەکارهاتووە بەڵام سیر بەشێوەی کاڵ لەلایەن هەندێک زاناکان ژەهراویە بۆ مرۆڤ، لەبەر ئەو باشترە کە بە کوڵاندنی یان لێنانی سیر ئەو ژەهرەی کە کاریگەریی لەسەر مێشک درووستدەکات نەمێنێت.
هەروەها بە ترشاندنی سیر لەناو سرکە بەتایبەتی (سرکەی سێو) کاریگەریی دەرمانی چەندین بەرابەر دەبێت، چونکە ماددەکانی هەردوکیان کارلێک دەکەن و ماددەیەکی زۆر بەهێز درووست دەبێت.
بەهێزکردنی توانای بەرگری لەشی مرۆڤ دژی ڤایرۆس ئەمڕۆ زۆر پێویستە بەڵام دەبێت ڕۆژانە چەند دەنکێکی سیر (3 دانە) بخورێت بە بەردەوامی بۆ ماوەی چەند مانگێک تا کاریگەریی دەربکەوێت بە باشی، هەروەها لە کاتی نەخۆشی و ئازاری کتوپڕ وەکوو ئازاری قوڕگ و لەش یان حەساسیەت و تەنگەنەفەسی زۆر بەسوودە.
=KTML_Bold=سوودەکانی:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. دژە میکرۆب و ڤایرۆس وە کەڕوە؛ بۆ خۆپاراستن و چارەسەری:=KTML_End=
- هەوکردن و برینی ناو دەم و قوڕگ و لەوزەتەین.
- هەوکردنی بۆریەکانی هەناسە و سییەکان.
- هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە و کۆلۆن.
- هەوکردنی ژنانە.
- هەوکردنی پێست.
2. کۆنتڕۆڵ و چارەسەری نەخۆشی شەکرە.
3. خۆپاراستن و چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن، بۆ زەبحە و جەڵتەی دڵ و مێشک، ڕەقبوون و گیرانی بۆریەکانی خوێن.
4. خۆپاراستن و چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن.
5. خۆپاراستن و چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستات، سوورێنچک، مەمک، گەدە، ڕیخۆڵە و کۆلۆن.
6. خۆپاراستن و چارەسەری بەرزی چەوری کۆلیسترۆڵ و چەوری سیانی (ترایگلیسراید).
7. چارەسەری کرمی ناو ڕیخۆڵە و کۆلۆن.
8. چارەسەری هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر و کەمکاری جگەر.
9. چارەسەری ژەهراویبوون بە کانزاکانی وەکوو قوڕقوشم.
=KTML_Bold=10. چارەسەری ئازاری لەش:=KTML_End=
- کۆڵنج و ئازاری شان و مل.
- ئازاری جومگەکان و ڕۆماتیزم.
11. باشتر کردن و بەهێزبوونی توانای لەش لە وەرزشکاران.
12. چارەسەری تەنگەنەفەسی بەهۆی نەخۆشی ڕەبو یا جگەر.
=KTML_Bold=13. چارەسەری نەخۆشییەکانی پێست:=KTML_End=
- جوانی پێست.
- زیپکە.
- هەوکردنی میکرۆبی و کەڕوو.
چارەسەری بالوکە و بزماری پێست کە بەلۆکەیەکی تەڕکراو بە ئاوی سیر، سرکە بە چەسپی برین دەبەسترێت شەو تا بەیانی. [1]