سەرەڕاى ئەوەى دەبووایە سەرۆکایەتى پەڕڵەمان و پەڕڵەمانتارانى کوردستان، بڕى 3 ملیار و 395 ملیار بۆ حکومەت بگەڕێننەوە، بەڵام وەزارەتى دارایى مووچەى مانگى 5ى پەڕڵەمانتارانیش خەرج دەکات.
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی #30-05-2023# دادگەی باڵای فیدراڵیی ئێراق لە بارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕڵەمانی کوردستان بڕیاریدا و ڕایگەیاند، درێژکردنەوەکە نادەستووری و نایاساییە و هەر بڕیار و یاسایەکیش لەو ماوەیەدا لە پەڕڵەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق دەرچووە، لە ڕووی دەستوورییەوە پووچەڵە.
لە کاتێکدا دواى ئەو بڕیارە دەبووایە دەبێت دەستەی سەرۆکایەتیی پەڕڵەمان سەرۆک، جێگر و سکرتێر سەرجەم پەڕڵەمانتاران مووچەی شەش مانگ بگێڕنەوە، کە مانگەکانی دوای درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕڵەمان وەریانگرتبوو، کە بریتی بوو لە 3 ملیار و 395 ملیۆن دینار، بەڵام وەزارەتى دارایى بڕیاریداوە مووچەى ئەو مانگەش بۆ هەر 111 پەڕڵەمانتارەکە خەرج بکات.
وەزارەتى دارایى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بڕیاریداوە ڕۆژى سێشەممە،ڕێکەوتی #27-06-2023#، هەر پەڕڵەمانتارێک بڕى 8 ملیۆن و 200 هەزار بخرێتە سەر هەژمارى بانکییەکەیان کە کۆى گشتى دەکاتە581 ملیۆن و 600 هەزار دینارى مانگانە. [1]