بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان بە فەرمی وەڵامی
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی، کە وەک هاوسەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆی دەناسێنێت دایەوە و ئامادەنین بچنە لیستەکەی.
دوای ئەوەی لاهور شێخ جەنگی داوای لە بزووتنەوەی گۆڕان کردووە، بەشداری لەو لیستەی بکەن، کە بەنیازە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لە ناوچە جێناکۆکەکان درووستی بکات. بزووتنەوەکە بەم بە فەرمی وەڵامی لاهور شێخ جەنگیان داوەتەوە.
وەڵامەکەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ لاهور شێخ جەنگی نەرێنی بووە و تەنانەت ڕوونیانکردووەتەوە، کە ڕەنگە بەهۆی کێشە ناخۆییەکانیان بەشداری ئەو هەڵبژاردنە ناکەن.
جگە لە گۆڕان، پێشتریش یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری وەڵامی لاهور شێخ جەنگیان داوەتەوە و وەڵامی ئەوانیش نەرێنی بووە بۆچوونە ناو ئەو لیستەی ناوبراو بەنیازە لە ناوچە جێناکۆکەکان ڕایبگەیەنێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 659 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!