=KTML_Bold=قائیمقامی سلێمانی دەڵێت: لە پرسی خواردن و خواردنگەکاندا سلێمانی پاکترین شاری ئێراقە=KTML_End=
#ئاوات محەمەد#، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند ' #سلێمانی# لەپرسی خواردن و خواردنگەکاندا پاکترین شاری ئێراقە و لیژنەکان بەدوای هەموو شتێکدا دەرۆن و سڵ لە هیچ کەس و لایەنێک ناکەنەوە
ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەکان بەشێوەی کتوپڕ سەرجەم شوێنە گشتییەکان دەگەڕێن و خۆیان دەکەن بە مارکێت و خواردنگە و شوێنە گشتییەکاندا.
لای خۆشییەوە سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ئاشکرایکرد لە ڕۆژانی جەژنیشدا لیژنەکانیان بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و مارکێتەکان و سزای هەرکەسێک دەدەن کە سەرپێچی لە کواڵێتی و نرخەکاندا بکات.
هاوکات ئەوەشی خستەروو، بەپێێ ئەو فەرمانەی کە لیژنەکان کاری پێدەکەن هەر شوێن و کەسێک پابەندی ڕێنمایی و تێبینییەکان نەبێت ڕاستەوخۆ شوێنەکەی دادەخرێت و سزای قوورس دەدرێت.
لە ئێستادا و بە مەبەستی ئامادەکاری لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی، تەنیا بۆ ئەم جەژنە 45 لیژنە لە سلێمانی چاودێری نرخ و کوالێتی خۆراک و کەلوپەل دەکەن لە ناوبازاڕ و کوچەو کۆڵانەکاندا. [1]