پەکەکە: دیارغەریب لەپێناو ئازادیی و یەکێتی نەتەوەیی کورد تێکۆشا
#26-06-2023#
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە چوارەم ساڵیادی شەهیدبوونی دیارغەریبدا ڕایگەیاند، دیارغەریب لەپێناو ئازادی و دیموکراسی باشووری کوردستان و هەروەها یەکێتی نەتەوەیی کورد تێکۆشا و دەشڵێت: ئێمەش لەسەر هێڵی هاوڕێ هەڵمەت و بە پێشانگایەتی گەریلا لە دژی هەموو ئەو هێرشە دڕندانەیە خۆڕاگری دەکەین، بۆ یادی هاوڕێ هەڵمەت ئێمە خاکی باشووری کوردستان بۆ خیانەتکارانی هاوکاری فاشیست و قڕکەر دەکەینە گۆڕستان.
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە دیار غەریب (هەڵمەت) کە لە 26ی حوزەیرانی 2019 لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر قەندیل شەهیدببوو، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ماوەی چوار ساڵە وەک بزووتنەوە و گەل هەوڵ دەدەین درێژەی بە هەنگاوەکانی هاوڕێ هەڵمەت بدەین و ئامانجەکانی بێنینەدی، گورزی قوورسمان لە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەدا و تۆڵەی هاوڕێ هەڵمەتمان سەندەوە، لەسەر ئەو بنەمایە و لە چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا ئێمە ڕۆڵەی قارەمانی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان و جەنگاوەری بەنرخی پارتیمان هاوڕێ هەڵمەت بە ڕێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە، بەڵێنی خۆمان بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی و بەزیندوویی ڕاگرتنی یادی ئەو دووبارە دەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین، کە لە پێنجەم ساڵدا بە تێکۆشانی گەورە کە بەرەوپێشی دەبەین تۆڵەی هاوڕێ هەڵمەت دەکەینەوە.
$شۆڕشگێڕی گەورەی وڵاتپارێزبوو$
وەک دەزانرێت هاوڕێ هەڵمەت وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕێکی گەورەبوو کە لە ناو گەلەکەمان لە باشووری کوردستان هەڵکەوتووە، لە تەمەنی گەنجیدا لەبەرانبەر خیانەت، کە وەک کلکی سیستمی کۆمەڵکوژیی و کۆلۆنیالیستییە، هەڵوێستی خۆی نیشاندا و هاتە ڕیزی پەکەکەوە، چووبووە لای ڕێبەر ئاپۆ و لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پەروەردەکرابوو، لە باشووری کوردستان بووە نوێنەری یەکێتی نەتەوەیی کورد و نیشتمانپەروەریی کورد، لەبەرانبەر هەموو هێرشەکانی ڕژێمی سەدام و فاشیزمی تورک، ئەو لەپێناو ئازادی و دیموکراسی باشووری کوردستان و هەروەها یەکێتی نەتەوەیی کورد تێکۆشا، هەر بۆیە لەلایەن داگیرکەر و هاوکارە ناپاکەکانی داگیرکەرانەوە کرایە ئامانج.
$لە هەموو ئاستێکدا ئەرک و بەرپرسیارییەتی وەرگرت$
هاوڕێ هەڵمەت لە چواربەشی کوردستان بەتایبەتی باشووری کوردستان خەباتی شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزیی بەڕێوەبرد، لە هەموو جۆرە خەباتێکدا بەتایبەتی لەناو خەباتی گەریلایەتیدا بەشداری کرد، لە هەموو ئاستەکاندا ئەرک و بەرپرسیارییەتی وەرگرت، لە کاتی شەهیدبوونیدا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بوو، بۆ ئەوەی هەموو ئەرکێک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەببات ئەو ڕەنجێکی زۆری کێشا، بەردەوام لەسەر هێڵی ڕێبەرایەتی و شەهیدان ڕێیکرد، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەربوو، لەپێناو پەروەردەی گەلی کورددا بەردەوام خەباتی کرد، بەتایبەتیش بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی مێژوویی کوردان ڕەنجی زۆری کێشا و گرنگییەکی زۆری بە بابەتی پەروەردەی گەنجانی کورددا، دەرەنجام و ئافڕاندنەکانی ڕەنجی ئەو هێشتاش لە ناو تێکۆشانی ئێمەدا ماوە.
$پێکەوە تیرۆریان کرد$
کۆمەڵکوژکارانی ئاکەپە و مەهەپە و خائینە کوردەکان پێکەوە هاوڕێ هەڵمەتیان تیرۆر کرد، بەم جۆرە تەیب ئەردۆغان و بەڕێوەبەری دەوڵەت باخچەلی هەوڵیاندا تۆڵەی شکستی هەڵبژاردنە خۆجێییەکان بکەنەوە، بۆ ئەوەی لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان گەل و گەنجانی باشووری کوردستان هەڵنەستنە سەرپێ و پێشانگەیەتی بەرخودان لە ناو ببەن، خیانەت هاورێ هەڵمەتی تیرۆر کرد و نەیهێشت کە لە باشووری کوردستان جێگرەوەی دیموکراسی ئازادیخواز گەشە بکات.
$گەریلا ڕێگەی نەدا تێپەڕبن$
هەموو ئەو هەوڵ و خواستانە لەسەر بنەمای بەرخودانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا پوچەڵکردنەوە، شەهیدبوونی هاوڕێ هەڵمەت، وایکرد کە ئەو ڕاستییە زیاتر و قوڵتر لەلایەن بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان بەتایبەتی گەلی باشووری کوردستانەوە درکی پێبکرێت، بەرخودانی قارەمانانەی گەریلا کە لە هەفتانینەوە تا خواکورک لە هەموو گۆڕەپانێکدا بەرەوپێشچوو، نەیهێشت کە داگیرکەری فاشیست-قڕکەر تێپەڕ ببێت، لە باشووری کوردستان بازرگانی خیانەتی هاوکار ئاشکرا کرا و شەرمەزار کرا، هێڵی یەکگرتنی نەتەوەیی و وڵاتپارێزی ڕاستەقینەی هاورێ هەڵمەت هەنگاوبەهەنگاو لەلایەن گەلی باشووری کوردستانەوە درکی پێکرا و پەسەند کرا.
$لەسەر ئەو هێڵە ئێمە سەردەکەوین$
ئێمە پێدەنێنە پێنجەم ساڵی ئەو کۆمەڵکوژیە ناجوامێرانەوە، زۆر ئاشکرایە کە؛ وەک بزووتنەوە و گەل ئێمە زۆربە باشی لەهێڵی هاوڕێ هەڵمەت تێدەگەین و لەو هێڵەدا ئێمە بە شێوەی هێزتر ئەرک و بەرپرسیارییەتیمان بەجێدەگەیەنین، بێگومان هێزە فاشیست-قڕکەرەکان و خیانەتی هاوکار زیاتر هێرش دەکەن و زیاتر هەوڵ دەدەن، کە باشووری کوردستان داگیر بکەن، خۆی لە خۆیدا هەوڵ دەدەن ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هێرشەکانیان زیاتر بکەن، ئێمەش لەسەر هێڵی هاوڕێ هەڵمەت و بە پێشانگەیەتی گەریلا لە دژی هەموو ئەو هێرشە دڕندانەیە خۆڕاگری دەکەین، لە پێنجەم ساڵدا بەهێزتر و کاریگەرتر خۆڕاگری دەکەین، بۆ یادی هاوڕێ هەڵمەت ئێمە خاکی باشووری کوردستان بۆ خیانەتکارانی هاوکاری فاشیست و قڕکەر دەکەینە گۆڕستان.[1]