ئەو حەوت و هەشتەی ناوێت
نزیک لەو ئیدیۆمە وتراوە: زۆر گۆتن قورئان خۆشە، گفتوگۆ و چەلەحانێ و دەمەقاڵی و مشتومڕ و دەم لەدەم نانی دوو کەس لەسەر بابەتێک یان شتێک کە ئەوەندەی نەوێت زۆری لەسەر بڵێن، یەکێکیان قسەیەک بکات و ئەوی تر لەسەرییەوە قسەیەکیتر بڵێت وەکوو ئەوەی یەکیان بڵێت حەوت ئەوەی تر بڵێت هەشت و لەسەری دابنێت بەتەوسەوە دەوترێت: ئەو حەوت هەشتەی ناوێت.[1]