گۆلکی مردیە
گۆلک بێچوو و بەچکەی مانگایه، ئاژەڵێکی بەنرخە و لە تەمەنی بچووکیەوە تا نۆ مانگی لەنێوان 30-250کیلۆگرام دەبێت، جێگەی چاوە بۆ خاوەنەکەی، ئەگەر نەخۆش کەوێت یان مردار بێتەوە خاوەنەکەی زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت و بەمەش خەفەتبار و نیگەران دەبێت ئەوە بووە بە ئیدیۆم بە کەسێکی بێ خوڵق و کز و مات دەوترێت: گۆلکی مردیە. [1]