هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی پیرۆز دەکەم، هیواخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ گەلەکەمان، خوای گەورە حەجی حاجیانمان قبوڵ بکات و بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناومان.
لای گەلی کوردستان هەمیشە جەژن و بۆنەکان مایەی لێخۆشبوون و برەودانە بە پەیوەندییەکان و کۆتایی هێنانە بە ناخۆشی، ئومێد دەکەم ئەمساڵ هەموومان پێکەوە بەگیانی هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی لەئاست داوا رەواکانی گەلەکەمان کۆتایی بە ململانێکان بهێنین و لاپەڕەیەکی تازە لە پەیوەندی نێوان لایەنەکان هەڵبدەینەوە.
دووبارە جەژنی قوربان لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم تێکۆشەرانی گەلەکەمان و کوردستانیان پیرۆز دەکەم. [1]
#دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ#
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=