ئەگەر شەوانە لە کاتی خەوتن پرخەپرخ دەکەی، دەبێ دوور بکەویتەوە لەو کارە هەڵانەی کاریگەرییان هەیە لەسەر تەشەنەسەندنی پرخەکانت.
بێگومان ئەم بابەتە زانستییە و پزیشکان جەخت دەکەنەوە ئەگەر لە کاتی خەودا پرخت هەیە، نابێت بە هیچ شێوەیەک لەسەر زگ بخەویت.
خەوتن لەسەر زگ ڕێی هەناسەکێشانت دەگرێت و ناتوانی بەئاسانی هەناسە بکێشیت و لە ئاکامدا پرخەت زۆر دەبێت. ئەگەر شەوانە پرخەت زۆرە، دەبێ پارێز بکەی لە خواردنەوەی کهوولییەکان، چونکە کاریگەریی نەرێنی خۆیان هەیە و حاڵەتەکەت تەشەنە دەستێنێت. [1]