ئاوی گوێزی هێندی، یاخود هەمان نارگیل، تایبەتمەندیی دەرمانیی هەیە بۆ هەندێک لە کێشە و نەخۆشییەکانی خانمان، بەگوێرەی زانیارییە پزیشکییەکانیش ئاوی میوەی نارگیل تایبەتمەندیی دژەبەکتریایی هەیە.
هەوکردنی میزڵدان یەکێک لە نەخۆشییە باوەکانە لەناو خانماندا، خواردنەوەی ئاوی نارگیل هاوشێوەی دەرمانە و ئەم نەخۆشییەی خانمان چارەسەر دەکات.
ئاوی ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە ترشی لۆریک و ئەم مادەیە بەهێزە لەبەرانبەر زۆربەی ئەو بەکتریایانە، کە خانمان تووشی دەبن. [1]