دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو سەڵاح جان
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین (سەڵاح جان)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دیاری کوردانی فەیلی و ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی مەکتەبی ڕاگەیاندنی (ی.ن.ک) بوو، کۆچکردنی جێگەی داخە.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی غەمتانم، خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
[1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!