دڵگرانم بە کۆچی دوایی فەرماندە حەسەن حەمد کامەلا ناسراو بە (حەسەن ئاغای وەرتێ)، پێشمەرگەی دێرین و دانەبڕاوی شۆڕشی نوێ و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم کە نموونەی وەفاداری و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
لە خوای گەورە داواکارم هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت. [1]
دڵسۆزتان
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان