دکتۆر شوان ئازاد، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بابەتێکی تەندرووستیی بڵاو کردووەتەوە و هۆشداری دەداتە دایک و باوکان، کە چۆن منداڵەکانیان لە تابلێتەکان دوور بخەنەوە.
ئەو پزیشکە دەڵێت: لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پشووی هاوینی قوتابخانەکان، دووبارە منداڵان دەست بە بەکارهێنانی تابلێت و ئامێرە زیرەکەکان دەکەنەوە، کێشەی گەورەى سەردەم، ئاڵوودەبوونی مرۆڤایەتییە بە گەورە و بچووکەوە بە تەکنۆلۆژیا و ئامێرەکان، دەبێ ڕێگای جێگرەوە بگرینە بەر تا منداڵانمان کەمتر چاو و مێشکیان لەسەر تابلێتەکان دابنێن.
=KTML_Bold=د. شوان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، چەند خاڵێکی خستووەتە ڕوو، کە بریتین لە:=KTML_End=
1 - دەکرێ منداڵان بنێردرێنە خولە هاوینییەکان (وەرزشی، هونەری، زانستی، زمان، ئایینی....)
ئەگەر خولە وەرزشییەکان وەرگرین بە نموونە، چەند باسی سوودەکانی بکەین هێشتا هەر کەمە، بە وەرزش منداڵ جەستە و بەرگری و ئێسک و مێشکی بەهێز دەبێت، هەروەها وای لێ دەکات وزەیەکی زۆر سەرف بکات و هیلاک بێت و شەوان زوو خەوی بێت و بخەوێت، خەوتنی زووی شەوان، واتە گەشەیەکی سەد لە سەدی سرووشتی و درێژبوونی باڵای منداڵ.
2 - بردنی منداڵ بۆ پارک و باخچەکان و بەسەربردنی کات لە کەشێکی پاکی تەندرووست، هەفتەی چەند ڕۆژێک دووبارە بکرێتەوە. [1]