کاتێک بەڕۆژوویت هەندێ جار تووشی حاڵەتی سەرئێشە دەبیت و خێرا فشاری خوێنت دائەبەزێت، یاخود پێش بەربانگ تووشی حاڵەتی هێڵنجدان و ڕشانەوە دەبیت.
بێگومان ماندوویەتی، هەستکردن بە برسێتی و کەمخەویی شەوانە هۆکاری سەرئێشەی ڕەمەزانانن.
ئەگەر تووشی ئەم حاڵەتە نەخوازراوە بوویت، پێویستە زیادەڕۆیی نەکەی لە کێشانی جگەرە و خواردنەوەی کۆفی و چا، هەوڵبدە شەوانە چای سەوز بخۆیتەوە، بەبێ خواردنی پارشێو ڕۆژوو نەگریت و شەوانە باش بخەویت. [1]