خەوی منداڵان و کاتژمێرەکانی خەوی منداڵ بابەتێکی زۆر هەستیار و گرنگە، بەتایبەت لەم زەمەنەدا، کە بەهۆی ئامێرەکانی ئەلکترۆنییەوە کاتژمێرەکانی خەوی شەوانە گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.
بێگومان خەوی باش کاریگەریی هەیە لەسەر گەشەکردنی منداڵ و هەر منداڵێک بەگوێرەی تەمەنی، شەوانە پێویستی بە چەند کاتژمێری جیاوازی خەو هەیە.
=KTML_Bold=پزیشکان و پسپۆڕان ستانداردێکی جیهانییان داناوە بۆ خەو و پێیان وایە خەوی منداڵان بەگوێرەی تەمەنیان دەبێت بەم شێوەیە بێت:=KTML_End=
منداڵانی تەمەن 3 مانگ پێویستیان بە 14-17 کاتژمێر خەو هەیە.
منداڵانی تەمەن 4-12 مانگی پێویستیان بە 12-16 کاتژمێر خەو هەیە.
منداڵانی تەمەن 1-2 ساڵ پێویستیان بە 11-14 کاتژمێر خەو هەیە.
منداڵانی تەمەن 3-5 ساڵ پێویستیان بە 10-13 کاتژمێر خەو هەیە.
منداڵانی 6-13ساڵ پێویستیان بە 9-12 کاتژمێر خەو هەیە.
منداڵانی 14-17 ساڵ پێویستیان بە 8-10 کاتژمێر خەو هەیە. [1]