بەخەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ (سەڵاح جان) تێکۆشەری دێرین، یەکێک لە جوامێرەکانی هەڵۆی سوور و ئەندامی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاریی مەکتەبی ڕاگەیاندنمان پێگەیشت.
هەڤاڵ سەڵاح کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕێکی بەئەمەکی کوردستان و کوردانی فەیلی بوو، لە قۆناغە سەختەکانی خەباتی گەلی کورددا ڕۆڵێکی جوامێرانەی گێڕا و هەڤاڵێکی وەفاداری یەکێتی بوو.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
[1]
دڵسۆزتان
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان