وەهاب هەڵەبجەیی بەرپرسی دژەتیرۆری یەکێتی:
- شەرەفمەندبووم، ئەمڕۆ ڕێکەوتی
28-06-202328-06-2023 لەگەڵ برا و هاوڕێ و هاوسەنگەرانم لە هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر و لیوای مغاویر، یەکەم ڕۆژی (جەژنی قوربان) مان، پیرۆزکرد.
- لە خودای گەورە داواکارم حەج و پەرستشی حاجیانی جیهان بەگشتی و حاجیانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی قبووڵبکات و کوردستان لەدەستی ڕەش و ناحەزان بپارێزێت.
- لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان و شەهیدانی دەستی تیرۆر نەوی دەکەم و چاوی پڕ فرمێسکی خێزان و کەسوکارە سەربەرزەکەیان ماچ دەکەم.
[1]