هەدەپە یادی شێخ سەعید و هەڤاڵانی بەرزڕاگرت
29-06-202329-06-2023
پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بە بۆنەی ساڵایادی لە سێدارەدانی شێخ سەعید و 46 هەڤاڵی لەسەر هەژماری خۆی لە تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە:
هەدەپە رایگەیاند: ئێمە شێخ سەعید و 46 هاوڕێی بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە کە لەلایەن دادگای ئیستقلالەوە لە 29ی حوزەیرانی
1925 لە گۆڕەپانی دەریێ چیای ئامەد لەسێدارەدران. ئەوەی بەر لە 98 ساڵ هێرشی کرایە سەر داوای ئازادی و مافی گەلی کورد بوو. پلانی شارک ئیسڵاحات (چاکسازی خۆرهەڵات) بە سیاسەتی نکۆڵی و تواندنەوەی کولتوری ئاکەپە-مەهەپە لە دژی گەلی کورد بەردەوامە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,178 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!