ناو: باقی
ناوی باوک: حەمەکەریم حەمەشەریف عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1939
ساڵی شەهیدبوون: 1986
شوێنی لەدایکبوون: گوندی
هێڵامپێهێڵامپێ ی شارەدێی
خورماڵخورماڵ
شوێنی شەهیدبوون: گوندی
گۆڵێگۆڵێ ی شارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێن.
ژیاننامە
ساڵی
1939 لە گوندی هێڵامپێی سەربە شارەدێی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کەسابەتی سەر سنوور بووە لەنێوان وڵاتی ئێران و ئێراق، باقی حەمەکەریم کوڕێکی بەناوی
حەمەعەلی باقی حەمەکەریم حەمەشەریف عەبدوڵڵا حەمەعەلی باقی حەمەکەریم حەمەشەریف عەبدوڵڵا ساڵی
1981 شەهید بووە، ساڵی
1980 ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە نشینگەی گوندی
دزڵیدزڵی نیشتەجێ بووە، باقی حەمەکەریم حەمەشەریف خێزاندار بووە و خێزانی ناوی (ڕەعنا ئەحمەد) بووە و خاوەنی چوار کوڕ و سێ کچ بووە بەناوەکانی (حەمەعەلی، فەرەیدون، عیسا، دانا، پاکیزە، ڕەزیە و فەوزیە)
خەباتنامە
شەهید باقی حەمەکەریم، ساڵی
1981 بووەتە پێشمەرگە لە هێزی هەورامانی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەو کاتەدا
نادر هەورامینادر هەورامی فەرماندەی هێز بووە، ناوبراو پلەی بەرپرسی مەفرەزەی سەر بە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستانی وەرگرتووە و ئەرکیان پاسەوانی لق بووە.
ساڵی
1986 تۆپخانەکانی ڕژێمی بەعس بەچڕی تۆپبارانی سەنگەر و بارەگای پێشمەرگەی کردووە لە گۆڵێی سەربە شارۆچکەی پێنجوێن، چەند تۆپێک بەر بارەگای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتووە و لە ئەنجامی ئەو توپ بارانە باقی حەمەکەریم شەهید دەبێت.
[1]