ئاخاوتن ئەوەندە هیی خۆتە، هەتا لەبن زمانتە.
قسەکردن و ئاخاوتن ئەوەندی هیی خاوەنەکەیەتی کە لەناو دەم و زمانیانییەتی، کاتێک دەری بڕێ، ئیتر بەرگوێی هەموو کەسێک دەکەوێت، دەربڕینەکان بەناو خەڵکیدا بڵاودەبنەوە، بۆیە مرۆڤ پێش ئەوەی هەرچی بڵێت، پێویستە بیری لێبکاتەوە، چونکە قسەی خراپ سەروسنگی خاوەنی دەگرێتەوە. [1]