ئەگەر بۆ داوەت بانگ نەکرابیت، نەچی باشترە.
داوەت: بانگەیشتکردن بۆ شایی یان ئاهەنگ، واتە: ئەگەر بە فەرمی لەلایەن خاوەنماڵەوە بۆ ئاهەنگێک باگێشت نەکراوی، پێویست ناکات، کەسایەتی خۆی بشکێنی و بچیت، چونکە مرۆڤ وەک گای ناو گوێلک دەردەچێت، جگە لە ڕووزەردی هیچی تری تووشنابێت.[1]