ئەگەر کابان نەلە ماڵە، هەموو شیێک خەسارە.
کابان: ژنی ماڵ. واتە: ئەگەر کابان لە ماڵ نەبێت، هەر کەسێک دەستکاری شت بکات، جگە لە زەرەر هیچی تر ناکات، پەندەکە واتە: وەستا یان خاوەن پیشە گەر لەسەر دووکان نەبێت، شاگردی ناشی جگە لەوەی هەموو کارەکە دەشێوێنێت، هیچی تر ناکات.[1]