ئەوەی لەناو مەنجەڵ بێت، دێتە ناو ئەسکوێ.
ئەسکوێ: کەوچکێکی دەم گەوەرەی کلک درێژە، چیشتی شلەی لەناو مەنجەڵ پێتیدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ) هەر منداڵێک لەسکی دایکیدا بێت، هەر دەبێت بێتەدەر، پەندەکە واتە: لەناو بنەماڵە و خێزاندا هەر شتێک پەنهان بێت، ڕۆژێک هەر دەبێت ئاشکرابێت. [1]