بارم لەسەر پشتی کەرییە و کوڕم فێری خوێندن بکە.
خوێندنەو و نووسین پڕۆسەیەکی درێژخایەنە، واتە: مرۆڤ بەکاتێکی درێژ فێردەبێت، لە کوردەواردا منداڵانیان دەناردە حوجرە، بە چەند مانگ و ساڵێک فێری نووسین و خوێندنەوە دەبوو. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسێک داواکارییەکی زۆر بەپەلەی هەبێت، بەڵام لەو کاتەدا و بەو خێراییە جێبەجێ نەبێت. [1]