باری ڕەحمەتی ئێمەشی گرتەوە.
هەندێک کاری هەڵەشە و نارێک هەیە کە لە کۆمەڵگەدا کەسانی ناشی ئەنجامی دەدەن، بۆ ئەوەی باجی گەورەی هەڵەکەیان بەتەنیا نەدەن، کەسانی نزیک لەو کارە پێوەدەکەن و دەیکەنە شەریکی قەرز و ناپیاوی خۆیان. پەندەکە بە کەسێک دەوترێت کە لە گیروداوێک بەدوور بێت، بەڵام تووشی بکەن و ئەویش گیرۆدەبێت.[1]